Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:21

گرنگی چیرۆک بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ

تاچه‌ند چیرۆك فاكته‌رێكه‌ بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن
کوردستان TV
100%

چیرۆك ئه‌و به‌شه‌ گرنگه‌ی ئه‌ده‌به‌ ،هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ گرنگی چیرۆك له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی تاك ڕۆڵی خۆی بینیوه‌ ، له‌سه‌رده‌می كۆن چیرۆك جێگای تیڤه‌كان و سه‌ته‌لایته‌كانی گردۆته‌وه‌ ، هه‌رئه‌وه‌نده‌شنا زۆڕ جار له‌ مجلیسی و له‌كۆرو كۆبوونه‌وه‌كانی پاشاو میرو ئاغاكان كه‌سانێك هه‌بوونه‌بۆ گێرانه‌وه‌ی چیرۆك به‌سه‌ر هات كه‌پێیان ده‌ووت(چیرۆك خوان ) یان (چیرۆك گێره‌وه‌) له‌به‌رده‌م خه‌لك چیرۆكه‌كه‌ی ده‌گێراوه‌ به‌شێوه‌یكی لێهاتوو كه‌ده‌بووه‌ جێگای سه‌رنجی ئاماده‌بووان ، ئه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌گێراوه‌ ده‌بایه‌كه‌سێكی لێهاتوو و زمانزان و خاوه‌ن ئیلقایه‌كی لێهاتووبایه‌،،بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی و نزمی له‌ ده‌نگه‌كان و له‌ڕسته‌كان بكات ، هه‌روه‌ها زۆر جار نواندنی ئه‌نجامده‌دا ، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م گرینگی چیرۆك له‌ باخچه‌كانی منداڵان ، ئاخۆ تاچه‌ند چیرۆك فاكته‌رێكه‌ بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ پرۆسه‌ی خۆێندن ، به‌رێزان مامۆستایانی قه‌درگڕان پێویسته‌ گرنگێكی زۆر به‌ بابه‌تی چیرۆك له‌ باخچه‌ی منداڵان بدرێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه‌ په‌روه‌رده‌ین ...

ڕاسته‌ له‌كۆنه‌وه‌ دایه‌ حاجیه‌كان و بابه‌ حاجییه‌كان چیرۆكی به‌رئاگردانیان بۆ منداڵه‌كان ووتوه‌ ، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان زۆرجار چیرۆكه‌كان هه‌مووی خورافیات و ترسی و دێو دێوه‌زمه‌بوو كه‌ ده‌بووه‌ هۆكارێك بۆ دڕوست بوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای گۆێگر یان منداڵان  ، به‌ڵام له‌ئێستادا چیرۆكه‌كان زیاتر په‌روه‌رده‌ی و ئامۆژگارین ..هه‌رچه‌ند ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وه‌ێت به‌ڵام چیرۆك ڕوڵی خۆی ده‌بینێت و ئاستی به‌رزی كه‌م نابێته‌وه‌ . بۆیه‌ گرنگه‌ مامۆستایان و  باوان كاتێك چیرۆك بۆ منداڵه‌كانیان ده‌گێرنه‌وه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م چه‌ند خاله‌بكه‌ن

یه‌كه‌م-  زمانی چیرۆكه‌كه‌ ساده‌بێت.

دوو - له‌گه‌ڵ ئاستی منداڵه‌كه‌بێت.

سێ-- نابێت چیرۆكێك هانده‌ر بێت له‌ لایه‌نی شه‌رانگێزو دژایه‌تی بێت.

چوار - چیرۆكه‌كه‌ واقعی بێت و خواڕفیات نه‌بێت عه‌قلی منداڵه‌كه‌ قبوڵی نه‌كات.

پێنج -، ده‌كرێت چیرۆكه‌و ڕوداوه‌كان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ بێت.

شه‌ش- چیرۆكێك بێت ناڕاسته‌وخۆ ئامۆژگاریه‌كان بپێكێت.

حه‌وت - وشه‌و ڕسته‌ی وای تێدانه‌بێت منداڵ لێ تێنه‌كات.

هیوا سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان

چیرۆك چرایه‌ بۆ مناڵ ده‌یان خاته‌دونیای خه‌یاڵ

 ن /  نه‌وزاد حاجی شوشة

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.