لە ئێوارە کۆڕێکی شایستەدا، کە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی پارێزگاری پایتەخت دەستی پێ کرد، پەرتووكی (بەهاری چل چیا)ی شاعیرعوسمان عومەر مام یەحیا (پشكۆ) ناسێنرا.
(به‌هاری چل چیا) په‌رتووكێكی ئه‌ده‌بییه له شیعر‌و لێكۆڵێنه‌وه پێكدێت، كه تایبه‌ته به شیعر‌و شاعیریه‌تی (عوسمان عمر مام یه‌حیا- پشكۆ)، كه له لایه‌ن (په‌یوه‌ست خۆشناو)ه‌وه ئاماده‌كراوه‌و توێژینه‌وه‌ی بۆ كراوه. كه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی کاری لەسەرکراوە، یه‌كه‌میان تایبه‌ته به ژیانی شاعیر‌و دووه‌میشیان تایبه‌ته به شیعره‌كانی شاعیر، كه ناوه‌رۆكی كتابه‌كه به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراوه: سەره‌ڕای پێشەكی و پێڕست، لە چوار بەش پێك دێت، بەشی یەكەم لە دوو تەوەرە پێك دێت: تەوەرەی یەكەم تایبەتە بە ژیانی شاعیر‌و چەند تێبینییەك لە بابەت شیعرەكانی شاعیر‌و پەرتووكی بەهاری چل چیا، تەوەرەی دووەمیش تایبەتە بە توێژینەوەیەك لە بابەت رووخسار‌و ناوەرۆكی شیعرەكانی شاعیر‌و بەنموونەی شیعرەكان سەرنج و تێبینیەكان خراونەتەروو.
لە بەشی دووەمیشدا شیعرەكانی شاعیر دەرخراون و بەشی سێیەمیش تایبەت كراوە بە چوارینەكانی شاعیر‌و، بەشی چوارەم و كۆتایش تایبەتە بەچەند بەڵگەو دەستنووس و وێنەو یادەوەرییەكی شاعیر.
ئه‌م په‌رتووكه له(٤٥٦) لاپه‌ڕه پێك دێت و به تیراژی(٢٠٠٠ دانه) چاپكراوه‌و له لایه‌ن مامۆستا(عادل زرار) دیزاینی به‌رگه‌كه‌ی كراوه‌و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن(سۆران تاوده‌ر) دیزاینی ناوه‌وه‌ی كراوه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی (بێستون عوسمان پشكۆ) چاپكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.