له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له ڕكابه‌ریه‌كانی گڕوپی سێیه‌م، كاتژمێر ده‌و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال خاوه‌نی نازناوی پێشووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا
شه‌ممه‌ی ڕابردوو له گه‌ڕی پێنجه‌مدا پۆرتوگال له یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به فه‌ڕه‌نسای میوانی دۆڕاو به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م مایه‌وه‌و ده‌رفه‌تی گه‌یشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
له‌و لاشه‌وه كڕواتیا ته‌نها سێ خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه هیچ ئومێدێكی نه‌ماوه بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی
له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گڕوپیش هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كه گه‌یشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ركردووه، میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی سوید ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.