Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:35

بلۆمبێرگ: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی پشتگوێ ده‌خات

به‌رپرسانی توركیاش ئه‌مه‌ به‌ سووكایه‌تیكردن ناو ده‌به‌ن
کوردستان TV
100%

ئاژانسی بلۆمبێرگ دوێنێ هه‌ینی گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌ندامی دیكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كۆنابێته‌وه‌و به‌رپرسانی توركیاش ئه‌مه‌ به‌ سووكایه‌تیكردن ناو ده‌به‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكی رایاگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپه‌یۆ حه‌وت وڵات ده‌گرێته‌وه‌و ده‌ رۆژ ده‌خاێنێت،سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئازادی ده‌ربڕینی ئایینیی.

وابڕیاره‌ پۆمپه‌یۆ له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌دا كۆببێته‌وه‌،به‌ڵام كاتێك سه‌ردانی توركیا ده‌كات،ته‌نها له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی توركیا به‌ بلۆمبێرگ -ی رایگه‌یاندووه‌، مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوایه‌كی مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای ره‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای كردبوو پۆمپه‌یۆ له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ بكات،هه‌روه‌ها پۆمپه‌یۆ داوای له‌ ئوغلۆ كردووه‌ كه‌ بۆ سازادانی كۆبوونه‌وه‌، با ئه‌و سه‌ردانی ئه‌سته‌نبوڵ بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.