سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی ئاک پارتی لە تەکیرداغ کرد و تێدا وتارێکی پێشکەش کرد.
سهرۆك كۆماری توركیا رایگهیاند: گهیشتن به ئامانجهكانی 2023ئێستا له ههموو كات پێویستتره.
ئهردۆغان باسی له دۆخی توركیا كرد و رایگهیاند: ھەموو سیناریۆیەکی خراپەکاری خراوەتەگەڕ، ھەر لەوانەوە کە چاویان بڕیوەتە خاکی وڵاتەکەمان تا دەگاتە ئەوانەی دەیانەوێت گەلەکەمان لەناوخۆدا بکەن بە دوژمنی یەکتری.
ئاماژهی بهوهشكرد، له توركیا قۆناغێکی نوێی چاکسازی ئابووری و دادوەری دەستپێدەکەین وتیشی، ئامانجێكی یهكهممان ئهوهیه بەخێرایی رێژەی ھەڵئاوسان بۆ ژمارەی یەک خانەیی داببەزێنین، دواتر بەرەو ئەو قۆناغانە سەر بکەوین کە لە پڕۆگرامی مامناوەند دا دیاریمان کردووە.
ئاشكراشی كرد، دەست بە ھەڵمەتێکی دیکە دەکەین کە سەقامگیری، گەشەی ئابووری و دابینکردنی ھەلی کار بە بنەما دەگرێت.
لهبارهی دۆخی كۆرۆناش له توركیا وتی، ھەست بەوە دەکەین کە نەخۆشی كۆرۆنا تا ماوەیەکی دیکەش لەگەڵمان دەبێت.
ئەو پێکوتەیەی کە بەرھەمدەھێنرێ پێویستە ببێتە سامانی ھاوبەشی گشت مرۆڤایەتی، نابێت بکرێتە قوربانی قاسەی کۆمپانیاکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.