1. خۆپاراستن له كه‌می ئاسن و كه‌مخوێنی و چاره‌سه‌ركردنی : نیو كووپ له مێوژ (7 – 12%) پێداویستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤی له مادده‌ی ئاسن تێدایه.
2. ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌كان : بۆیه ڕۆڵی هه‌یه له چاڵاك كردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و نه‌هێشتنی قه‌بزی، هه‌روه‌ها گرنگه بۆ دابه‌زاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ (LDL).
3. زیاد كردنی كێش و چاره‌سه‌ری لاوازی : له‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌می كێشیان هه‌یه به تایبه‌ت له كاتی نه‌بوون یا كه‌می ئیشتها، چونكه نیو كووپ نزیكه‌ی (216) كالۆری تێدایه.
4. خۆپاراستن له كه‌می كالیسیۆم و نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك و ئێسكه‌نه‌رمه، هه‌موو كووپێك نزیكه‌ی (% 10) پێداویستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤی له كالیسیۆمی تێدایه.
5. ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده دژه ئۆكسانه‌كانی وه‌ك پۆلی فینۆڵ و فینۆڵ : كه ڕۆڵیان هه‌یه له خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه.
6. پاراستنی ته‌ندروستی ناوده‌م و ددانه‌كان : به هۆی بوونی هه‌ندێك مادده كه دژه به‌كتریای ناوده‌من، هه‌روه‌ها بژارده‌یه‌كی باشه له بری شیرینی دروستكراوو شه‌كری سپی.
7. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و ڕێگری كردن له وه‌رینی قژو زوو سپی بوونی و زوو پیر بوونی پێست و ده‌ركه‌وتنی چرچ و لۆچی.
8. زۆر به‌كه‌ڵكه بۆ ته‌ندروستی خانمانی دووگیان و كۆرپه‌له به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی گه‌دده‌و دڵ تێكههڵهاتی به‌یانی و قه‌بزی زۆر‌و كه‌می ماده‌ی ئاسنیان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها له خانمانی شیرده‌ردا.
(د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.