ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، نامه‌یه‌كی بۆ دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نارد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هیوای خواستووه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببێته مایه‌ی خۆشی بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكای دۆست و هاوپه‌یمان.
له نامه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان- دا هاتووه: ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچۆن بێت له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردووی سه‌رۆكایه‌تیتان، سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و بینینه دۆستانه و پێداگرییهتان كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا و پێشخستنی بنه‌ماكانی به‌هاكانمان نیشانتانداوه.دۆستایه‌تی مێژوویی نێوان هه‌ردوو وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به‌هێزه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا باشتر به‌ره‌و پێشیبهرین. ده‌مه‌وێت له‌وه دڵنیابن كه وه‌ك توركیا له قۆناغی داهاتووشدا به‌و ئاراسته‌یه هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌نجامده‌ده‌ین. به‌م بۆنه‌یه‌وه، جارێكی دیكه له ناخمه‌وه سوپاستان ده‌كه‌م بۆ دۆستایه‌تی گه‌رم و گوڕی هه‌موو كاتتان. له ناخه‌وه هیوای خۆم بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ئاراسته‌تان ده‌كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.