جۆرێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دانیمارك له ئاژه‌ڵی مینكدا دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌و جۆره‌ی ئێستا هه‌یه ترسناكتره و ده‌كرێت بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌ش وڵات له نێویاندا " دانیمارك و ئه‌مه‌ریكا" گیانداری مهنكی كێڵگه‌كانیان تووشی كۆرۆنا بوون". هه‌روه‌ها چه‌ندان وڵاتی وه‌ك ئیتالیا و هۆڵندا و ئیسپانیا و سوید كفی – 2 كه ناسراوه بهسارس تیایدا بڵاوبۆته‌وه.
پشێتریش دانیمارك رایگه‌یاند، بڕیاری دابوو هه‌موو ئه‌و گیاندارانه‌ی مه‌نك كه له‌به‌ر فهروهكانی په‌روه‌رده ده‌كرێت، له‌ناو به‌رێت، چونكه مه‌ترسی هه‌یه ڤایرسه‌كه شیوه‌ی خۆی بگۆڕێت و به‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌و ڤاكیسنه ناهێڵێت كه بۆ به‌رگرتن له كۆرۆنا له ئاینده‌دا به‌كارده‌هێنرێت ،ژماره‌ی گیانداره‌كانیش له‌و وڵاته كه ده‌بێت له‌ناوببرێن 15 تا 17 ملیۆن گیانداره.
به‌ریتانیا ڕێگای له‌و هاوڵاتیه دانیماركیانه گرت كه له وڵاته‌كه‌ی نیشته‌جێن، وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆ پارێزی.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مرۆڤه‌وه بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵه گوێزراوه‌ته‌وه، له‌نێو لاشه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا هاتووه و وایلێهاتووه به‌هێزتربێت. واته ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شیان به‌رگریی دژی كۆرۆنا په‌یداكردووه تووشی ئه‌م جۆره نوێیه ببن، به‌رگرییه‌كه‌یان ناتوانێت دژی بوه‌ستێته‌وه، چونكه پێكهاته‌ی ڤایرۆسه‌كه جیاوازه و له‌شی مرۆڤ پێویستی به‌وه ده‌بێت دژه ته‌نی نوێ دژی دروستبكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.