ئه‌و خواردنانه‌ى كه كاریگه‌رى ته‌واویان هه‌یه له به‌هێزكردنى سیستمى به‌رگرى جه‌سته و ته‌ندروستى مرۆڤ جێگیر ده‌كه‌ن:
١- زەنجەفیل و سیر، تواناى به‌گرى له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن، دژی هەوکردن و پەتا وه‌رزییه‌كان، هەروەها دژە ئۆکسیدیکی باشیان تێدایە.
٢- گۆیژى ڕه‌ش ئه‌م به‌رهه‌مه تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدبوونی هەیە و یارمەتی لەش ئەدات کە بەرگریەکی بەهێزی هەبێت بەتایبەت لە سیستەمی کۆئەندامی هەناسەدا.
٣- شوکلاتەی ڕەش، پێکهاتەکەی جۆرێک لە دژە ئۆکسیدی تێدایە كه به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌كات، بەپاراستنی خانەکانی جەستە لە کۆمەڵێک ئەتۆمی ناجێگیر لە لەشدا کە هۆکارێکن بۆ نەخۆشکەوتن و تێکشانی خانەكان.
٤- زەردەچەوە، له پێكهاته‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا، کیمیایی قاوەی زەردباو هه‌یه، دژی هەو کردن و بەهێز کردنی بەرگری جەستە و وەک دەرمانی جێگرەوەش بەکار دەهێنرێت.
٥- ماسى، به‌تایبه‌تى جۆره‌كانى توونە و سەلەمون، به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندبونیان به ئۆمیگا 3 كه دژى هه‌وكردنن و كاریگه‌رى باشیان هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته.
٦- بروکلی، ڕۆڵى گرنگى هه‌یه له به‌هێزكردنى سیستمى به‌رگرى له‌ش، هاوكات، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤایتامین C.
٧- سپێناخ، یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکی و دژەئۆکسیدەکان کە یارمەتیدەرن لە باشترکردنی سیستەمی بەرگریمان.
٨- خواردنه‌وه‌ى چای سەوز و خواردنى پەتاتەش گرنگن و به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌كه‌ن.
ژێده‌ر/ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ
ئه‌و خواردنانه بناسه که ىسیستمى به‌رگرى جه‌سته و ته‌ندروستى مرۆڤ جێگیر ده‌که‌ن
زەنجەفیل و سیر، تواناى به‌گرى له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.