Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 23:00

دانێیل مێدڤیدیڤی ڕوسی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی پاریس پێرسی فه‌ڕه‌نسی

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان
کوردستان TV
100%


یاریزانی ڕوسی دانێیل مێدڤیدیڤ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی پاریس پێرسی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان

 له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مێدڤیدیڤی پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه

 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو سێ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش سێ، شه‌ش یه‌ك بوو

 به‌م بردنه‌وه‌ش مێدڤیدیڤ یه‌كه‌م بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی پاریس پێرسی به‌ده‌ستهێناو له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی میلۆش ڕاونیچی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، سێ شه‌ش، حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئوگۆ هومبێرتی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.