کتێبخانەی گشتی سلێمانی پڕۆژەی خوێندنەوەی کتێب لهژێر ناوی بە کلتورکردنی خوێندنەوەی کتێب رادەگەیەنێت.
کتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی پرۆژەیەک بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوەی کتێب ڕادەگەیەنێت و داوا لە هاوڵاتیانی تەمەن (16-40) ساڵ دەکات بەشداری لە پڕۆژەکەدا بکەن کەدواتر لە مەراسیمێکدا براوەکانی پڕۆژەکە و بەشداربوان خەڵات دەکرێن.
مەرجەکانی بەشداریکردن لە پڕۆژەکە:
1-ناونوسین و بەشداری لە هۆڵی گۆران بۆ کتێبی کوردی لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی لە ڕۆژی 1/11/2020 دەست پێ دەکات و کۆتا ڕۆژی ناونوسین 10/11/2020 دەبێت.
2-کوتا ڕۆژی گەڕانەوەی کتێبەکان بۆ هۆڵی کتێبخانە 15/11/2020.
3-تەمەنی بەشداربووان لە نێوان (16 -40)ساڵدایە.
4-دوای خوێندنەوەی کتێبەکە بەشداربو ڕاپۆرتێکی یەک لاپەڕەیی (A4) ئامادە دەکات بۆ ڕۆژی گفتوگۆ.
5-گفتوگۆی کتێب لە ڕۆژی 22/11 لە لایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن دەست پێدەکات.
6- 26/11 کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی خەڵاتەکان دەبێت لە لایەن کتێبخانەی گشتی سلێمانیەوە.
7- بۆ هەر ڕونکردنەوەیەکی پێویست دەتوانرێت پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی هۆڵی گۆران (05303202481) و (07701474767) لە کاتژمێر 9-4 ئێوارە بەردەستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.