Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 19:14

ڕکابه‌رییه‌کانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی پاریس پێرسی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌ستی پێکرد

له‌ ئاستی پیاوان
کوردستان TV
100%

ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی پاریس پێرسی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان به‌ به‌شداری پۆلێك له‌ تێنسزانانی به‌ناوبانگی جیهان ده‌ستی پێكرد،

 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بۆرنا چۆریچی كڕواتی و پۆلێنكراوی بیستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ مارتۆن فوسۆڤیكسی هه‌نگاری و پۆلێنكراوی په‌نجاودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه

 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، چۆریچ به‌ حه‌وت شه‌ش له‌ پێش ڕكابه‌ره‌كه‌ی بوو، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش تێنسزانه‌ كڕواتیه‌كه‌ به‌ شه‌ش یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م

 له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ جۆردان تۆمپسۆنی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی شه‌ستویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات، جێگای باسه‌ كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ پێنج ملیۆن و حه‌وتسه‌دو نه‌وه‌دویه‌ك هه‌زارو دووسه‌دوهه‌شتا دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه، براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش هه‌زار خاڵی له‌ ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان پێده‌درێت

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.