له پرسهنامهیهكدا دهزگای ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی ڕایگهیاند: "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی گەلەكەمان(جەلال مەلەكشا) مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم شیعردۆست و رۆشنبیرانی کوردستان دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین.
خوالێخۆشبوو(جەلال مەلەكشا)شاعیرێكی ناودار و نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان بوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لەتەمەنێكی زووەوە دەستی بە نووسینی شیعر و چیرۆك و پەخشان كردووە و، لە بواری بزاڤی رۆشنبیریی و ئەدەبیدا رۆڵێكی دیاروكارا ھەبوو و، ناوێكی بەرچاو و ناسراو بوو لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا.
خوالێخۆشبوو، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە و، جێدەستی لەو بوارانەدا دیار و بەرچاو بوو، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەی بەڕێزیان و هەموو لایەك.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.."
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی١١ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.