بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت بەراورد بەژنان و ئەوەش كارێكی زۆر پێویستە لەپێناو چاكبوونەوە لەو پەتایە و دووربوون لێی لەئایندە لەدوای چاكبوونەوە.
ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە لەگۆڤاری ئۆرۆپیان جورناڵ ئاو ئیمینۆلۆجی بڵاوكراوەتەوە و ئەوەخراوەتەڕوو دوای تێپەڕبوونی 7 مانگ بەسەر تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێبینی دروستبوونی دژەتەن لە 90%ی ئەو كەسانە كراوە كە تووشبوون و چاكبوونەتەوە.
لێكۆڵەران دەڵێن دروستبوونی دژەتەن لەناو لەشی مرۆڤ پەیوەندی نیە بەتەمەنەوە و تێبینی دروستبوونی دژەتەنی زیاتریان كردووە لای ئەو كەسانەی نیشانەی تووشبوون بەكۆرۆنایان توندبووە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە ڕێژەی دژە تەن لەسێ هەفتەی یەكەمی تووشبوون زۆر بەخێرایی زیاد دەكات و دواتر دادەبەزێت و سەقامگیردەبێت، لەقۆناغی یەكەم سیستمی بەرگری لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەراورد بەژنان دروست دەكات، بەڵام دواتر رێژەكە لای هەردوو ڕەگەز یەكسان دەبێتەوە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك.
ژێدهر/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.