پێشبینی ده‌كرێت گه‌شه‌ی ئابووری چین له چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چوار پۆینت نۆ گه‌شه بكات. به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی چین به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو پێشبینی ده‌كرێت ئابووری چین له چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چوار پۆینت نۆ گه‌شه بكات.
شاره‌زایانی ئابووری پێشبینی ده‌كه‌ن رێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت به‌پێی پێشبینی شاره‌زایانی ئابووری ئه‌و وڵاته گه‌شه‌ی ئابووری چین به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج پۆینت دوو بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵ ئابووری ئه‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سێ پۆینت دوو گه‌شه‌ی كردووه.
هاوكات له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئابووری دووچاری دارمانێكی مێژووی هات به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌هۆیه‌وه ئابووری ئه‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا شه‌ش پۆینت هه‌شت پاشه‌كشه‌ی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.