کۆتایی هاتنی مانگرتنەکەی نەرویج و شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان دابەزاندووە.
لە یەکەم رۆژی کاردا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٢ دۆلار و ٤١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینیی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٤٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٢ دۆلار و ٨٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٧وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٠٣ دابەزیوە و به ٤٢ دۆلار و ٤١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤٠ دۆلار و ١٧ سه‌نت فرۆشرا.
ئەو مانگرتنەی لە ٣٠ی ئەیلوولدا لە نەرویج دەستیپێکرد و نزیکەی سەدا ٢٥ بەرهەمی نەوت و غازی سروشتی لەو وڵاتە رووبەڕووی مەترسی کەمکردنەوە کردەوە و بە رێککەوتنی لایەنەکان لە رۆژی هەیینیدا کۆتایی پێهات، هۆکار بوو لە دابەزینی نرخی نەوت.
هەروەها شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی داخوازی بازاڕ لەسەر نەوت لە کاتێکی کورت‌دا زیادکردووە، ئەیوەش بووەتەهۆی ئەوەی نرخەکەی بەردەوام دابەزێت.
شیکاری نەوت و مەترسی سیاسی، جۆس جالهوب لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لەگەڵ دووبارە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کەنداوی مەکسیک لە پاش گەردەلوول، نرخی نەوت کرووی لە داکشان کراوە، هەروەها بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە لیبیا کە لە مانگی کانوونی دووەمەوە تووشی کێشە بووە و ئامانج ئەوەیە ٣٥٥ هەزار بەرمیل زیاد بکات، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست دەکات کە رەنگە داکشانی دیکەی تووش ببێت.
جۆس جالهوب ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی ئەوەی شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە ئەورووپا کردووە، ئاسایی بوونەوەی لایەنی کڕیاری نەوت لاوازە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٥٥ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٦٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٤٣ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٣١ سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.