دوێنی ههینی 10-10-2020، لە باخچە گشتیی شاری رواندز،(کتێبخانەی عەلی مەکتەبە) کۆڕێکی رۆشنبیری بۆ نووسەرو وەرگێڕ " شەفیقی حاجی خدر" ساز كرد .
نووسهر باسێکی دەربارەی (وەرگێڕان) پێشکەشکرد، باسی لە مێژوو و گرنگی وەرگێڕان کرد،دوایی هاتە سەر وەرگێڕان لە بواری رۆشنبیری کوردیدا،کە زۆرترین وەرگێڕانەکان بابەتەکانی ئەدەبی و مێژوویی و سیاسی گرتۆتەوە،وەرگێڕانی بەرهەمە زانستییەکان فەرامۆشکراونله ههمان كاتدا دەزگایەکی فەرمی تایبەتیشمان نییە بایەخ بە وەرگێڕان بدات.
له كۆتاییدا نووسەرو وەرگێڕ " شەفیقی حاجی خدر"، تیشکی خستە سەر وەرگێڕانی رۆمانی (زۆربای ئێرانی) کە لەمدواییەدا بە چاپی گەیاندووە.
شایانی باسه ، رۆژنامەنووسیش هەژار ئیبراهیم کۆڕەکەی بەڕێوە دەبرد.
وێنەکان: سەعید فەتحی تۆپچی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.