ژمارەیەک لە رۆشنبیر و هونەرمەند گوڵی وەفایان لەسەر گڵکۆی مەهاباد قەرەداغی دانا.
ئەمڕۆ شه‌مه10-10-2020 سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە رۆشنبیر و هونەرمەند وچالاكوانان و هاوڕێی خاتوو مەهاباد قەرەداغی، لە گۆڕستانی کەسنەزان سەردانی گڵکۆیان کرد و گوڵی وەفایان لەسەر کێلی دانا.
شایانی باسه دوێنێ هه‌ینی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر و شاعیر، چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، پاش چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد.
فۆتۆ: نەورەس عەبدوللا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.