Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:52

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 42 دۆلارو 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ کرا

کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٢ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و ٣٦ سه‌نت و به‌ ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٠٤دا، به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٨ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤٢ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٠ دۆلار و ٠٥ سه‌نت فرۆشرا.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.