Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:04

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو گه‌یشته‌ 40 دۆلار و 19 سه‌نت

کوردستان TV
100%

لە یەکەم رۆژی کاردا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٠ دۆلار و ١٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینیی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٣٨ دۆلار و ٧٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٣٩ دۆلار و ٢٧ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٠٠وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٣ به‌رزبووەتەوە‌ و به‌ ٤٠ دۆلار و ١٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٣٨ دۆلار و هەشت سه‌نت فرۆشرا.

دوای ئەوەی رەوشی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە بەرەو باشبوون چوو، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نادیاری رەوش ی تەندروستیی سەرۆکی ئەمریکا، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئابووریی جیهان کە پەتاکە کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر زیادی کرد و رۆژی هەینیی نرخی نەوتی بە رێژەی سەدا چوار دابەزاند.

شیکاری نەوت و مەترسی سیاسی، جۆس جالهوب لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی پەتاکە لە نیویۆرک و دەستپێکردنی کەرەنتینە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ژمارەیەک گەورەشاری وەک مەدرید و سەرەڕای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا نرخی نەوت ئەم هەفتەیە بە دابەزین دەستیپێکرد.

لە لایەکی دیکەوە، بەردەوامی مانگرتنەکان لە نەرویج بەرهەمی نەوتی لەو وڵاتە بە رێژەی سەدا هەشت کەم کردووە کە ئەوەش پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەکات.

باس له‌‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٠ دۆلار و ٣٦ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ٦٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٩ دۆلار و ٦٣ سه‌نت بۆ ٣٩ دۆلار و ١٧ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.