Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:49

پێترا کڤیتۆڤای چیکی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیلی فێرناندیزی که‌نه‌دی تۆمارکرد

له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له ئاستی خانماندا
کوردستان TV
100%


له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نساو له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی چیكی پێترا كڤیتۆڤا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ له‌ كچه‌ یاریزانی لاوی كه‌نه‌دی لیلی فێرناندیزی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م


 له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ شوای جانگی چینی ده‌كات، له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا، سۆفیا كێنینی ئه‌مه‌ریكی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئێرینا بارای ڕۆمانی تۆماركردو ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش دوو، شه‌ش سفر بوو 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.