Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:50

کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکرێت

کوردستان TV
100%

کار دەکرێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری هەولێر سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند:" ئێمە دڵگرانین کە ماوەیەکی زۆرە نەتواندراوە خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک.

ڕاشیگەیاند:" بەهەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچەیە.

پارێزگاری هەولێر، دڵنیایی دا کە ناوەستن لە کارکردن تاوەکو ڕێکارێکی گونجاو بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆک دەدۆزنەوە.

جێگەی ئاماژەیە زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک ژمارەیان شازدە هەزار پارچە زەوییە و زیاتر لە حەڤدە ساڵە دابەشکراوە و خزمەتگوزاری بۆ دابین نەکراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.