Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:17

‌ ڕکابه‌ریه‌کانی پاڵه‌وانیتی نێوده‌وڵه‌تی کراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ‌ ده‌ستپێده‌کات

کوردستان TV
100%


 سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ یاریگاكانی پاریسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێده‌كات

 ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌میانی پاڵه‌وانێتیه‌كانی گراندسلام دایه‌و ئه‌مساڵیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی دواخرا

 لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو بڕیاریدابوو پێنج هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ بن، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناو به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا ته‌نها هه‌زار هانده‌ر له‌سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگاكان ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتی تێنسی ڕۆلان گارۆس بن 
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.