Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:06

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو گەیشتە 42 دۆلار و 78 سەنت

کوردستان TV
100%


لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە 42 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە کرا


رۆژی هەینیی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 43 دۆلار و 80 سەنت و رۆژەکەی بە 43 دۆلار و 15سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:25ی ئەمڕۆ نرخەکە سەدا 0.86 دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە 42 دۆلار و 78 سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تەکساس بە 40 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وای کردووە خواست لەسەر نەوت کەمببێتەوە، هەروەها راگەیاندنی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لیبیا کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە.

لە لایەکی دیکەشەوە لە مانگی رابردوودا، سێ جار نزیکەی نیوەی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بەهۆی زریانەکانی کەنداوی مەکسیک لە کار وەستاون و ئەمەش رێگربووە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.