Erbil 9°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 12:49

ســێ بروسکەی ســەرەخـۆشــی لـە بــارەگای بــارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

باره‌گای بارزانی له‌ سێ بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌رۆته‌ و جه‌لیله‌ خڕه و جه‌مال تۆفیق ده‌كات .

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌رۆته‌ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌رۆته‌،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری خۆشناوه‌تی و شاری هه‌ولێر(مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌رۆته‌)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌رۆته‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
15ـی9ـی2020

...........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ جه‌لیله‌ خڕه‌  ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
به‌ڕێز، کاک جه‌لیله‌ خڕه‌،
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی به‌ڕێزتان خاتوو(حه‌پسه‌ سلێمان جاسه‌نه‌یی)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین گیانی دایکی خوالێخۆشبووتانبه‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
15ـی9ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی جه‌مال تۆفیق ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی جه‌مال تۆفیق،
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی کاک(جه‌مال تۆفیق)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
15ـی9ـی2020

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.