مام‌و ستا و شاعیر‌و هۆزانڤان ( له‌یلا مسته‌فا محمود ) ناسراو به له‌یلا خۆشناو كۆچی دواییكرد.
ناوی ته‌واوی له‌یلا مسته‌فا مه‌حمود خۆشناو ه، سالی 1963 له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه بناری چیای سه‌فین له دایك بووه، قۆناغی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی له شه‌قڵاوه ته‌واو كردوه له‌دوایدا ڕووی كردۆته شاری هه‌ولێرو خانه‌ی مامۆستایانی ساڵی 1980 – 1981 ته‌واو كردووه به‌شی ده‌روونزانی منداڵان (علم نفس)، بۆ یه‌كه‌م جار له قوتابخانه‌ی باتاسی كوڕان دامه‌زراوه پاش دوو مانگ گواستراوه‌ته‌وه ناحیه‌ی هه‌ریر بۆته به‌رێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایانی هه‌ریر، سالی 1994 هاتۆته هه‌ولێر قوتابخانه‌ی هه‌ڵۆی تێكه‌ڵاو بۆماوه‌ی ده ساڵ، پاشان ساڵی 2005 چۆته قوتابخانه‌ی تریسكه‌ی تێكه‌ڵاو تا ئستاش به‌رده‌وامه، هه‌ر له‌مندالی خولیای شعر‌و مۆسیقا‌و گۆرانی بووه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سه‌فین، هه‌ر له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاوه شیعر ده‌نوسێت، ساڵی 2005 له سه‌رده‌ستی مامۆستا ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی هه‌شت هۆنراوه‌ی بۆ منداڵان له گۆڤاری نوسه‌ری نوێ بڵاو كرده‌وه، له‌دوایدا له گۆڤاره‌كانی ئاسۆی په‌روه‌رده‌ی و گۆڤاری هه‌نگ و مشكهو كوردرستان به ده‌یان شعری مندالان بڵاو كرده‌وه، خاوه‌نی دوو نامیلكه‌یه به ناوی باخچه‌ی گوڵه‌كان 2009 نامیلكه‌ی دووه‌می به‌ناوی دیاری 2011، دوو نامیلكهشی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زنجیره كتێبی منداڵان داناوه به‌لام هێشتا چاپ نه‌كراون وه كتابێكی تریشی ئاماده‌یه بۆ بڵاو كردنه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها شعرێكی له مه‌نهه‌جی پۆڵی دووی بنه‌ڕه‌تی به ناوی ساڵی نوێمان پیرۆز ه
جه‌ژنی منداڵان
ئه مڕۆكه یه‌كی شه شه
جه ژنی مناڵی چاو گه‌شه
ڕاكه‌ن منداڵانی جوان
هه ڵدهن به‌یداغی كوردان
وه‌رن ده‌ی په‌پوله‌كان
جه‌ژنه له هه‌مووجیهان
یادی جه‌ژنی منداڵانه
جه‌ژنێكی پاك و جوانه
ئێمه مافی خۆمانه
ئازادبین له ڕۆژانه
وه ك و گه‌لان دیاربین
خاوه‌ن خاك و ئاڵابین
به داخه‌وه ئه‌مرۆ سێشهمه 15-9-2020 له یلا مسته فا خۆشناو به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.