Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:51

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی سه‌باره‌ت‌ کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: 4106 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 60 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌‌ 12-9-2020  وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 4106 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌ لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3887 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 60 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 7941 كه‌س.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.