به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا قادر شێخ زاده،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری ئاینی سۆران و قازی شۆڕشی ئهیلوول و ئه‌ندامی لێژنه‌ی فتوای سۆرانی یه‌كێتی زانایانی كوردستان(مامۆستا مه‌لا قادر شێخ زاده)مان پێگه‌یشت.
مامۆستا مه‌لا قادر شێخ زاده یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیه ئاینیانه بوو خزمه‌تێكی به‌رچاویان به پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی گه‌له‌كه‌مان كردووه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هاوخه‌می ئێوه و ته‌واوی مامۆستا و زانایانی كوردستان و خزم و دۆست و ئاشنایانتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی مامۆستا مه‌لا قادر شێخ زاده به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئۆقره‌یی و ئارامی به ئێوه و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.