باره‌گای بارزانی له دوو بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی و له‌شكر عه‌بدوڵڵا شاكر ده‌كات.
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی و یه‌كێك له دیارترین وێنه‌گره‌كانی كوردستان(ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی)مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای دلۆڤان داواكارین گیانی كۆچكردوو(ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامی به ئێوه و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
8ـی9ـی2020
........................................
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له له‌شكر عه‌بدوڵڵا شاكر ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، له‌شكر عه‌بدوڵڵا شاكر،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(سه‌بیحه حه‌مه‌دئه‌مین ره‌سوڵ) دایكی به‌ڕێزاتان و هاوژینی پێشمه‌رگه‌ی ئهیلوول خوالێخۆشبوو(عه‌بدوڵڵا شاكر) و دایكی شه‌هید(كاوه عه‌بدوڵڵا)مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوخه‌می ئێوه و خزم و دۆستانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین، گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به ئێوه و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
8ـی9ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.