Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:59

بە فەرمانی مەسرور بارزانی بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا

کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانكرا.

ئەمڕۆ شەممە 2020/9/5 بە فەرمانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.     

وەزارەتی تەندروستی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ ئەیلول ۲۰۲۰

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.