Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:45

جـیهـان .. ژماره‌ی تووشبووان به‌ په‌تای کۆرۆنا له‌ 25 ملیۆن که‌س نزیکده‌بێته‌وه‌

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان پله‌ى یه‌كه‌مه‌
کوردستان TV
#16
100%

بەگوێرەی ئاماره‌كان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی تێدا تۆماركراوە.

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان له‌ 25 ملیۆن كه‌س نزیكده‌بێته‌وه‌ و به‌ پێی دوایین ئاماری سه‌نته‌ری داتای جیهانی بۆ تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌ی تووشبووان گەیشتۆتە بیست و چوار ملیۆن و نۆسه‌د و حه‌ڤده‌ هەزار و چوارسه‌د و حه‌فتا و پێنج كەس.
هەر بەپێی ئامارەكان، لەو ژمارەی توشبووانە، هه‌ژده‌ ملیۆن و سه‌د و چل و دوو هەزار كەس، كەیسەكانیان داخراوە، بە جۆرێك زیاتر له‌ حه‌ڤده‌ ملیۆن و سێسه‌د هەزار كەس چاكبونەتەوە و هه‌شسه‌د و چل و یه‌ك هەزارو سێسه‌د و نه‌وه‌د و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات شه‌ش ملیۆن و حه‌فسه‌د و حه‌فتا هەزار و چوارسه‌د و چوارده‌ كەس، هێشتا هەڵگری پەتاكەن بە جۆرێك پتر له‌ شه‌ست و یه‌ك هەزار تووشبوو كە دەكاتە یه‌ك له‌ سه‌دای هەڵگرانی ڤایرۆسەكە باری تەندروستیان خراپە و شه‌ش ملیۆن و حه‌فسه‌د و نۆ هەزار و دووسه‌د و بیست و دوو كەس كە دەكاتە نه‌وه‌د و نۆ له‌ سه‌دای هەڵگرانی ڤایرۆسەكە دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

بەگوێرەی ئاماری ناوەندەكانی تۆماركردن:

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی تێدا تۆماركراوە كە شه‌ش ملیۆن و نه‌وه‌د وشه‌ش هەزار و چوارسه‌د كەسن.

دوای ئەویش برازیل دێت كە نزیكه‌ی چوار ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون.

سێهەمین وڵاتیش هندستانە كە سێ ملیۆن و  چوارسه‌د و شه‌ست و هه‌شت هەزار هاووڵاتی تیایدا تووشی پەتاكەبون.

روسیاش بە چوارەمین وڵات دادەنرێت و زیاد له‌ نۆسه‌د و هه‌شتا هه‌زار كەس توشی په‌تاكه‌ بوون.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.