دوو كارمەندی تهندروستی لە شاری هەولێر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، وەزیری تەندروستی پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی ههردوو خانهواده كرد.
ئهمرۆ شهممه 2020-8-22 وەزیری تەندروستی رایگهیاند" دوو كارمەندی تهندروستی شاری ههولێر، به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لهدهستدا، كارمهندێكیان له بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر فهرمانبهربوو، ئهوهی دیكهشیان كارمەندی تەندروستی لە بەشی پێشوازی سەنتەری کۆڕۆنا بوو، وەزیری تەندروستی پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی ههردوو خانهواده كرد.
پرسەنامە ...
بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (جبڕایل دنحا) ئەندازیاری دێرین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD19 كۆچی دوایی کرد.
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
پرسەنامە...
بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (فخرالدین عزالدین) كارمەندی تەندروستی لە بەشی پێشوازی سەنتەری کۆڕۆنا لە شاری هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD19 كۆچی دوایی کرد.
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
۲۲ ئاب ۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.