Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:31

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ جه‌لال حوسێن ئیسماعیل ده‌کات

کوردستان TV
100%


باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جه‌لال حوسێن ئیسماعیل كرد بۆ كۆچی دوایی خاتوو (خه‌دیجه‌ ئیسماعیل)ـی دایكی به‌ڕێزیان ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز جه‌لال حوسێن ئیسماعیل

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(خه‌دیجه‌ ئیسماعیل)ـی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات، و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی
20ـی8ـی2020

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.