Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 08:15

یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 45 دۆلارو 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ کرا

oil
کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٤دۆلار و ٧٦ سه‌نت و به‌ ٤٥ دۆلار و٠٦ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٠،٩ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤٥ دۆلار و ٠٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٢ دۆلار و ٥٦ سه‌نت فرۆشرا.

به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی ئه‌نیستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكی نه‌وتی خاوی بازرگانیی ئه‌مریكی له‌ عه‌مباره‌كان بۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م كرده‌وه‌. له‌ كاتێكدا چاوه‌ڕوانی له‌ بازاڕه‌كان ئه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌وتی عه‌مباره‌كان دوو ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ خاوی برێنت له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ١٤ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٢١ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ٩٧ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.