Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 07:55

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 45 دۆلار و 16 سه‌نت ‌مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ ٤٥ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.


لە یەکەم رۆژی کاردا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٥ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینیی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٤ دۆلار و ٤٧ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٠٨وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٨ به‌رزبووەتەوە‌ و به‌ ٤٥ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤٢ دۆلار و ٣٧ سه‌نت فرۆشرا.

چین رایگەیاندووە کە لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولدا، بڕێکی زۆر نەوتی خاو لە ئەمریکاوە هاوردە دەکات، ئەوەیش بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

لە لایەکی دیکەوە، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی کردووەتە سەر پێشبینییه‌كانی‌ گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوەڕوانییەکانی داخوازی لەسەر نەوت، هاوکات بەردەوام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروستکردووە.

باس له‌‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٥ دۆلار و ٢١ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ١٠ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و پێنج سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.