Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:12

‎ڕۆڵی یەکێتی لاوان لە مێژووی 74 ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا

کوردستان TV
100%

بە شانازییەوە یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە ڕووی دیسپلینی حزبییەوە سەر بە مەكتەبی جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەوێیەوە ئاراستە و پەیامەكانی سەرۆك و سەركردایەتی پارتی بۆ دێت بۆ خزمەتی لاوانی کوردستان.


‎لە مێژووی 67ساڵەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كە لەسەر راسپاردەی بارزانی نەمر دامەزراوە تا ئێستا، یەكێتی لاوان لە سەرجەم قۆناغەكاندا، پێ‌ بە پێ‌ لە كوێ‌ بزاڤی رزگاریخوازیی كورد بەسەرپەشتی پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستی پێمان بووبێت ،بەو پەڕی ئامادەییەوە، بە ئیرادەی بەرخودان لەوێ‌ بووینە و رۆڵمان بینوە، چ لە خەباتی شۆڕشگێڕی چ لە دوای ڕاپەرین تا ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی.


‎بۆیە لە میانەی 74  ساڵەی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا ئەندامانی یەكێتی لاوان شان بە شان لەگەڵ پیشمەرگە و شۆڕش و لە دوای ڕاپەرین لە كاتی ئاوەدانی و كەمپینەكانی هەڵبژاردن بەشدار بوونە،ڕۆڵێکی بەرچاو ئەرێنیان هەبووە، خۆ ئەگەر مێژووەكەمان هاوبەشیش نەبێت ئەوا بەشێك بووینە بۆ ئەوەی پەیام و خەباتی نەپچڕاوەی پارتی و بارزانی سەركەوێت، لەو پێناوەشدا بە شانازییەوە قوربانی و شەهیدمان بۆی داوە و بەردەوامیش دەبین، لە ئێستاشدا كە بارودۆخی كوردستان گۆڕاوە لە قۆناغێكی سەختداین، بەهەمان شێوە بەردەوامین و رۆڵێكی باش لە كوردستاندا دەبینن، لە خزمەت كردنی لاوان و هۆشیار كردنەوەیان لە کۆی رووداوکان و چۆنیەتی ئامادەسازییان بۆ هەموو ئەگەرەکان.


‎ بۆیە تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ  یەكێتی لاوان جگە لە باكگڕاوندە مێژووییەكەی كە جەنابی سەرۆك بارزانی بە "قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمانپەروەرانی" شوپهاندووە لە پەیڕەو و پڕۆگرامەكەیدا ڕەنگی داوەتەوە و چەندین  بڕگە و مادەی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان كردووە كە خاڵی جەوهەرین بۆ خزمەتی لاوانی كوردستان.


‎لە ئێستاشدا یەكێتی لاوان كە ئۆرگانێكی گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە مێژوو و لە کاتی ئێستاشدا ئاڕاستە كردنی و پەیامی  پارتی و سەرۆك بارزانی بۆ یەكێتی لاوان تەنیا ئاراستەیەكە كە لە چوارچێوەی نیشتمانی و كوردایەتیی لە لایەك و خزمەتكردنی لاوان و چارەسەركردنی كێشە و ئاریشەكانی لاوان لە لایەكی ترە، ئەوە تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە، چونكە ئایندەی هەر گەلێك  پەیوەستە بە توێژی لاوان، بۆ گەیشتن بە داهاتوویەكی باشتر، هەموو ئەوانەش وای كردووە لەگەڵ ناوهێنانی یەكێـتی لاوانی دیموكراتی كوردستان زاكیرەمان بچێتەوە سەر بوون و خەباتی نەپساوەی پارتی دیموكراتی كوردستان.


‎بۆیە لەم بۆنە پڕ شکۆیەدا هەر ئەوەمان هەیە کە بیڵێین پیرۆز بێت 74 ساڵەی ساڵیادی لە دایك بوونی سەرۆك بارزانی و یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سڵاو لە ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کورد و کوردستان سەرقافڵە و سەرکاروانی شەهیدان جەنابی باوكی روحی مەلا مستەفای بارزانی و کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد، ڕێ و مەنزڵگایان ڕۆشن درود بۆ ڕۆحی سەرجەم نەمران، بۆ ئارامی و سەقامگیری و خۆشگۆزەرانی زیاتر بەڵێن بێت پەیڕەوی ئەم ڕێبازە پیرۆزە بین تا گەیشتن بە سەربەخۆی کوردستان.
 
‎میسەر نهێلی
‎سکرتێری (ی.ل.د.ک)
‎١٥ی٨ی٢٠٢٠

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.