له راگهیهندراوێكی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێردا هاتووه، ڕێگا نەدرا گردبوونەوە و قەلەبالغی شەوی ڕابردووی شەقامی ئیسکان دووبارە.
دوای ئەوەی تێبینی کرا شەوی ڕابردوو گردبوونەوە و قەلەبالغیەکی زۆر ھەبوو لەشەقامی ئیسکان بەھۆی سەیرکردنی یاری تۆپی پێ بەبێ گوێدان بەڕێنماییەکانی خۆپارێزی.
لەسەر بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر ، شهوی شهممه ڕێکەوتی 8-8-2020 بەسەرپەرشتی بەڕێزیان ، بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی،ھێزی زێرڤانی ڕێگا نەدرا گردبوونەوە و قەلەبالغی شەوی ڕابردووی شەقامی ئیسکان دووبارە ببێتەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاولاتیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.