هه‌ندرێن خۆشناو
بۆ دیاركردنی بوونی یان نه‌بوونی ئه‌م ئه‌ركه‌ی كاریكاتێر، پێشتر به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بنه‌ماكانی هه‌واڵ دیارده‌كه‌ین، هه‌واڵ چیه؟ هه‌واڵ بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانیه پێكدێت له چه‌ندین زانیاری، كه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه: چی روویدا؟ له كوێ روویدا؟ كه‌ینێ روویدا؟ كێ پاڵه‌وانی رووداوه‌كه‌یه؟ به‌م شێوه‌یه هه‌واڵ هه‌ڵده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی چه‌ند زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به رووداوێكی دیاركراو، كات و شوێن و پاڵه‌وانه‌كانی دیاركراون، ئه‌مه‌ش هه‌واڵی ساده‌یه، بێ توانج و شیكار و زێده‌كردن، ئایا كاریكاتێر ده‌توانێت ئه‌م ئه‌ركه به‌جێ بگه‌یه‌نێت، و له نێو قه‌ده‌كانیدا بنه‌ماكانی هه‌واڵی تێدایه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، چه‌ندین كاریكاتێر وه‌كو نمونه ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ شیكردنه‌وه، له جۆره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ پێكه‌نین و پۆرترێتی كاریكاتێری.
پێشتر با چه‌ندین كاریكاتێری سیاسی وه‌رگرین، سه‌ره‌تا كاریكاتێرێك سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی (شولتز) وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل، (شولتز) (شامێر)ی نقووم بوو له كه‌ڵه‌كه‌یه‌ك به‌رد ڕاده‌كێشێت، پێشتر با رووداوه‌كه دیاربكه‌ین، رووداوه‌كه سه‌ردانی (شولتز)ـه بۆ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش له ده‌قه نووسراوه‌كه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ كاریكاتێره‌كه‌وه دیاره، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌و ده‌قه‌ش ده‌توانین ئه‌مه هه‌ڵێنجین، چونكه كاریكاتێره‌كه وێنای (شولتز) ده‌كات، نه‌ك (بوش) یان (ریگان)، بۆ دیاركردنی شوێنی رووداوه‌كه‌ش، دیاره كه (شولتز) له سه‌ردانێكدایه بۆ ئیسرائیل، و شوێنه‌كه فه‌ڵه‌ستینه، چونكه (شامێر) نقوومه له نێو به‌رددا نه‌ك (ئه‌مریكا)، چونكه كه‌س له‌وێ به‌ردهاوێژی ناكات، با پاڵه‌وانه‌كانیش دیاربكه‌ین، ئه‌وانیش (شولتز) و (شامێر)ن، و پاڵه‌وانێكی ناڕاسته‌وخۆش ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن كه به‌رده‌كانیان هاوێشتووه، ئه‌وه‌ی ئاگاداری بارودۆخه‌كه‌ش بێت ده‌زانێت، كه منداڵانی فه‌ڵه‌ستینن، به‌مه‌ش ره‌گه‌زی سێیه‌م دابینكرا، بۆ زانینی كاتی رووداوه‌كه‌ش، ده‌توانین له ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌وه دیاربكه‌ین كه كاریكاتێره‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، یان له ئیمزای كاریكاتێریسته‌كه و رێكه‌وتی كاریكاتێره‌كه، ئه‌گه‌ر نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا روویدا، كه كاریكاتێره‌كه‌مان له په‌ڕتووكێك ده‌ستكه‌وت، نه‌ك له رۆژنامه‌یه‌ك، به‌ڵام دیاركردنی كاتی رووداوه‌كه هه‌نده ئه‌سته‌م نیه، له نێو كاریكاتێره‌كه‌دا سێ ئاماژه هه‌ن، یاریده‌ده‌رن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه (شولتز) تێیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه، دووه‌میان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه (شامێر) تێیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بووه، سێیه‌میشان ئه‌و ماوه‌یه كه تێیدا راپه‌ڕینی فه‌ڵه‌ستینیان به‌رپابووه، به‌مجۆره‌ش ره‌گه‌زی چواره‌ممان ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه دڵنیا ده‌بینه‌وه له بوونی هه‌واڵ له كاریكاتێردا، به‌ڵام ئه‌م كاریكاتێره رووداوێكی دیاركراو وێناده‌كات، ئه‌مه له‌سه‌ر هه‌موو كاریكاتێره‌كاندا به‌جێنایه‌ت، كه زۆربه‌ی كاریكاتێره‌كان خه‌سڵه‌تێكی گشتییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش پرسیارێكی به‌جێیه، بۆیه نمونه‌یه‌كی دیكه وه‌رده‌گرین، ئه‌ویش كاریكاتێرێكی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی فه‌رزات)ـه سه‌باره‌ت به قه‌ردی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، رووداوه‌كه قه‌ردی قورسی وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه، پاڵه‌وانه‌كانیش حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ن، شوێنه‌كه‌ش وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه، كاته‌كه‌ش ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه ده‌سته‌واژه‌ی جیهانی سێیه‌می لێ په‌یدابوو، هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌و قه‌ردانه‌ن كه سه‌رشانی جیهانی سێیه‌میان قورس كردووه، له نیگاری هونه‌رمه‌ند (عه‌بدوڵڵا به‌سمه‌گی)یش سه‌باره‌ت به جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه جیهانی یه‌كه‌م كه رۆژئاوایه، پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی وه‌رزشی، و جلوبه‌رگێكی به‌نرخ و سیگار ده‌كێشێت، كه دۆخه بێخه‌م و ئاسوده‌كه‌ی پیشان ده‌دات، پله‌ی دووه‌میش كه رۆژهه‌ڵات داگیریكردووه، ئه‌گه‌ر وه‌كو پله‌ی یه‌كه‌میش نه‌بێت له خۆشگوزه‌رانی و بێخه‌می، ئه‌ویش ئاسوده و بێخه‌مه و پێده‌كه‌نێت، نیشانه‌كانی رازیبوون به روخساریه‌وه دیاره، كه‌چی وڵاتانی سێیه‌م ته‌نیا ناوله‌پی ده‌ستی هانابه‌ری دیاره، چونكه نقووم بووه له قه‌رد و كێشه‌كانیه‌وه، لێره‌شدا ده‌توانرێت رووداوه‌كه به بارودۆخی جیهانی سێیه‌مه‌وه دیاریبكرێت، و پاڵه‌وانه‌كانیش به لایه‌نه ململانێكاره‌كانی جیهان، و شوێنه‌كه‌ش زه‌وییه، و كاته‌كه‌ش سه‌رده‌می بوونی ده‌سته‌واژه‌ی (جیهانی سێیه‌م) ـه، بۆ زیاتر دیاركردنی كاته‌كه‌ش پێش ساڵی 1991یه، چونكه جیهانی دووه‌م پاش ئه‌و ساڵه بارودۆخه‌كانی وه‌ك جیهانی سێیه‌می لێهات، به‌ڵكو خراپتریش، به‌مجۆره هه‌واڵ له‌م كاریكاتێره‌شدا بوونی هه‌یه.
له بواری كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، ده‌توانرێت باسی كاریكاتێری هونه‌رمه‌ندی میسری (به‌هجه‌ت عوسمان) بكرێت، كه تێیدا پولیسێك هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ڕاوده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌كی (مه‌دالیا) پێببه‌خشێت، و هاوڵاتیه‌كه‌ش له ده‌ستی هه‌ڵدێت و ده‌ڵێت: مامه من پیاوێكی شه‌ریفم .. بۆ نیشانه‌م ده‌ده‌یتێ!!!؟.
له‌م كاریكاتێره‌دا ده‌توانین هه‌واڵه‌كه به به‌خشینی نیشانه (مه‌دالیا) به كه‌سه نه‌شیاوه‌كان دیاربكه‌ین، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه وه‌رگرتنی نیشان بۆته ئاماژه‌ی نه‌بوونی شه‌ڕه‌ف نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی، له كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید (ناجی ئه‌لعه‌لی)یشدا، كرداری نیشان به‌خشین به كوشتن لێكده‌چووێنێت، هه‌واڵه‌كه‌ش ده‌توانین له‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌وانه‌ی نیشان ده‌به‌خشن، له خۆشه‌ویستی ئه‌وانه‌ی وه‌ریده‌گرن نایبه‌خشن، به‌ڵكو بۆ فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان ده‌یبه‌خشن.
له بواری كاریكاتێری گاڵته‌جاڕیشدا، له كاریكاتێره‌كه‌ی دایك و كوڕه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بابه‌تێكی دیاركراو هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت هه‌واڵی تێدا بدۆزینه‌وه، ژنه‌كه كوڕه‌كه‌ی خۆی له وانه‌ی مۆسیقا ده‌هێنێته‌وه، و چاوه‌كانی به‌ده‌ست ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه نه‌بینێت كه یاری تۆپی پێ ده‌كه‌ن، شوێنه‌كه رێگای هاتنه‌وه‌یه له وانه‌ی مۆسیقا بۆ ماڵه‌وه، كاته‌كه‌ش ئێوارانه و كه له‌دوای ده‌وامی خوێندنگا یاری ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانه‌كانیش هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه له كاریكاتێره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون، به‌تایبه‌تی دایك و كوڕه‌كه‌ی، كه دوو پاڵه‌وانی بنه‌ڕه‌تین له كاریكاتێره‌كه‌دا، به‌مجۆره ده‌ستكه‌وتنی هه‌واڵ له هه‌موو كاریكاتێره‌كاندا به‌دیدێت، كه‌وابێت كاریكاتێر ئه‌ركی هه‌واڵیی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت، دواییش باس له هه‌واڵ له كاریكاتێری پۆرترێتدا ده‌كه‌ین.
ئێستاش ده‌وه‌ستین بۆ دیاركردنی گه‌وهه‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه كاریكاتێر هه‌ڵیگرتووه، هه‌روه‌ك دیتمان كه‌وا بنه‌ماكانی هه‌واڵ له كاریكاتێردا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چڕ ده‌بێته‌وه له كاریكاتێری سیاسی‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی باس له رووداوێكی دیاركراو ده‌كات، به‌ڵام زیاتر گشتگیرتر و به‌رفراوانتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌و كاریكاتێره‌ی كه باس له دیارده‌یه‌ك ده‌كات، ئێمه باسی كاریكاتێر ده‌كه‌ین، بۆیه به‌كارهێنانی ئاماژه ده‌ره‌كییه هاوكاره‌كان، وه‌كو كاتی ده‌رچوونی ژماره‌ی رۆژنامه‌كه و شته‌كانی تریش به ته‌واوی رێگه‌پێدراوه، ته‌نانه‌ت هه‌واڵێكی ئاساییش ناتوانرێت كاته‌كه‌ی دیاری بكرێت به‌بێ زانینی رێكه‌وته‌كه‌ی، زۆرێك له هه‌واڵه‌كانی رۆژنامه‌كان رێكه‌وتی بۆ دانانرێت، له‌و روانگه‌یه‌وه كه خوێنه‌ر رێكه‌وتی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه ده‌زانێت، بۆیه كاریكاتێریش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه وه‌كو هه‌واڵێكی ئاسایی. له لایه‌كی تره‌وه كاریكاتێر له بنه‌ڕه‌تدا پشت به هه‌واڵی ناڕاسته‌وخۆ ده‌به‌ستێت، كاتێك كه باسی كارێكی ناڕاسته‌قینه ده‌كات، هه‌روه‌ك له كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی سوریایی (عه‌بدوڵڵا به‌سمه‌گی) بۆ نمونه، ده‌یه‌وێت شتێكی دیكه‌مان پێ بڵێت، له كاریكاتێره‌كه‌دا هه‌واڵی راسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه كه جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م هه‌موویان جێگایه‌كیان داگیركردووه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی وه‌رزشدا، و جیهانی سێیه‌میش ده‌خنكێت، هه‌واڵه ناڕاسته‌وخۆكه‌ش كه هونه‌رمه‌ند به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌یه كه جیهانی سێیه‌م به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، سه‌باره‌ت به كاریكاتێره‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه.
بێجگه له‌مانه ئێمه ناتوانین حساب له‌گه‌ڵ كاریكاتێردا بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن حساب له‌گه‌ڵ هه‌واڵێكی ئاسایی‌دا ده‌كه‌ین، هه‌واڵی ئاسایی ڕۆڵی له ئه‌ركه هه‌واڵییه‌كه‌یدا قه‌تیس ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پشت به چه‌ندین وه‌ده‌رچه‌ی دیاركراو ده‌به‌ستێت بۆ بونیاتنانی خۆی، به‌ڵام كاریكاتێر بابه‌تێكی هونه‌ری ئه‌فراندنه، پشت به ناواقیع ده‌به‌ستێت بۆ وێناكردنی واقیع، بۆیه ئه‌ركی هه‌واڵیی تاكه ئه‌ركی كاریكاتێر نیه، ئه‌و وه‌ده‌رچانه‌ی كه كاریكاتێریش پشتی پێده‌به‌ستێت له هه‌واڵدا، له‌وانه‌یه وه‌ده‌رچه‌ی خه‌یاڵی بێت و كات و شوێنی دیاركراوی نه‌بێت، بۆیه ونبوونی هه‌ندێك له بنه‌ماكانی هه‌واڵ هه‌ندێك جار مانای ونبوونی هه‌واڵ نیه له كاریكاتێردا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ده‌رچه واقیعیانه‌كان له ناوه‌ڕۆكی كاریكاتێردا دوورده‌كه‌ونه‌وه، هه‌رچه‌ند كاریكاتێر دووربكه‌وێته‌وه له سیاسه‌ته‌وه، هه‌واڵ له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ووردبینی و ڕۆشه‌نی كه‌مترده‌بێته‌وه، چونكه وه‌ده‌رچه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوانتر و گشتگیرترن، هه‌روا سه‌باره‌ت به كاریكاتێری گاڵته‌جاریشدا، هه‌موو وه‌ده‌رچه‌كان له خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ندا له دایك ده‌بن، ئه‌گه‌ر كاریكاتێری سیاسی رووداوێكی وێناكرد، و كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیش دیارده‌یه‌كی وێناكرد، رووداوه‌كه و دیارده‌كه بنه‌مایه‌كی واقیعیانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام كاریكاتێری گاڵته‌جاڕی جیاكارییه‌كی خه‌یاڵی وێناده‌كات كه بنه‌مایه‌كی واقیعی نیه، بۆیه هه‌واڵ تێیدا له چوارچێوه‌ی وێنه‌كه‌دا قه‌تیس ده‌بێت، نمونه‌ی كاریكاتێره‌كه‌ش كه باس له دایك و كوڕه‌كه‌ی كه له وانه‌ی مۆسیقادا دێنه‌وه ده‌كات، ناچاربووین هه‌ر له خودی وێنه‌كه‌دا له بنه‌ماكانی هه‌واڵدا بگه‌ڕێین، وامان دانا كه كاته‌كه ده‌مه‌و ئێواره‌یه و شوێنه‌كه‌ش ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵه‌وه، رووداوه‌كه‌ش گه‌ڕانه‌وه و چاوگرتنی منداڵه‌كه‌یه...هتد، به‌م شێوه‌یه ئێمه هه‌واڵه‌كه‌مان له واقیعدا ده‌ستنه‌كه‌وت، بۆیه ئه‌ركی هه‌واڵیی له كاریكاتێری گاڵته‌جاڕیدا كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌واڵی پێشكه‌شكراو هیچ له كاریكاتێره‌كه زیادناكات، ده‌توانین له ڕووی تیۆرییه‌وه به هه‌واڵی بژمێرین، ته‌نیا له‌به‌ر بوونی هه‌ندێك بنه‌ما تێیدا، به‌ڵام له ڕووی پراكتیكه‌وه هه‌واڵ نیه، بۆیه ئه‌ركی هه‌واڵیی به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به پله‌ی یه‌ك له كاریكاتێری سیاسی‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، به پله‌ی دووش له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ڵام له كاریكاتێری گاڵته‌جاڕیدا ئه‌و بایه‌خه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، و له كاریكاتێری پۆرترێتدا به ته‌واوه‌تی وون ده‌بێت.
ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو تابلۆ كاریكاتێرییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت، له كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌ركی هه‌واڵیی له هه‌ر تابلۆیه‌كی كاریكاتێریی به‌جیا، واته له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه به شێوه‌یه‌كی تاكی، به‌ڵام كاتێك كه وا دابنێین كاریكاتێر بێجگه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه هه‌واڵییه به‌شێوه‌یه‌كی تاكی، به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵیش جێبه‌جێی ده‌كات، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كاریكاتێری پۆرترێتیش به‌م ئه‌ركه هه‌واڵییه هه‌ڵده‌ستێت.
كاریكاتێر ئه‌ركی هه‌واڵی به كۆمه‌ڵ جێبه‌جێ ده‌كات به‌هه‌ر سێ جۆره‌كانیه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پۆرترێت، كاتێك كه وێنه كاریكاتێرییه‌كان باس له یه‌ك بابه‌ت ده‌كه‌ن دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی زینده‌گی بووه له‌و كاته‌دا، ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له وێنه كاریكاتێریه‌كانی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ده‌توانن به‌ره‌وپێشوه‌چوونی رووداوێكی دیاركراو پێشكه‌ش به بینه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه له بواری سیاسی‌دا، له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا كاریكاتێر وێنه‌یه‌كی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌كان له سه‌رده‌مێكی دیاركراودا پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ نمونه وێناكردنی دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن له چه‌ندین كاریكاتێری بڵاوكراوه له ماوه‌یه‌كی دیاركراودا، نیشانه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌و دیارده‌یه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌نا بۆ ئه‌م گرفته هونه‌رمه‌نده كاریكاتێرییه‌كانی نیگه‌ران ده‌كرد و سه‌رنجی راده‌كێشان؟. له كاریكاتێری پۆرترێتیشدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ده‌موچاو و روخسار، نیشانه‌ی گرنگی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌یه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌دا، لێره‌دا گوته‌یه‌كی چارڵ دیگۆلمان (سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا) به‌بیردێته‌وه، كه رۆژێك به كه‌سه نزیكه‌كانی گوتبوو ئاستی جه‌ماوه‌ریی دابه‌زیوه، كاتێك كه له هۆی ئه‌و ده‌ره‌نجامه ده‌پرسن، دیگۆل ده‌ڵێت: ژماره‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كه باسم ده‌كه‌ن له رۆژنامه‌كاندا كه‌مبۆته‌وه، له‌وانه‌یه دیگۆل له‌مه‌دا راست بێت، چونكه ناوبانگی مرۆڤ وایلێده‌كات ببێته ئامانجی كاریكاتێری پۆرترێتدا، ده‌نا هۆ چیه كاریكاتێری كه‌سێك پێشكه‌ش بكه‌یت كه كه‌س نایناسێت؟. كاریكاتێری پۆرترێت وێنه‌یه‌ك به‌بێ بابه‌ت، ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی پۆرترێته‌كه نه‌ناسراو بوو، ئه‌وا بینه‌ر هیچی ده‌ست ناكه‌وێت، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا واباوه كه بینه‌ر به‌راوردێك له نێوان روخساره راسته‌قینه‌كه و كاریكاتێره‌كه‌دا بكات، و كارلێك له‌گه‌ڵ كاریكاتێره‌كه‌دا بكات.
هه‌روه‌ك دیتمان كاریكاتێر هه‌واڵێكمان پێشكه‌ش ده‌كات به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها هه‌واڵمان پێشكه‌ش ده‌كات له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا بڵاوده‌بێته‌وه، به شێوه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌واڵێكی دۆكیومێنتاریمان پێشكه‌ش ده‌كات، كه ئاماژه‌ی رووداو و دیارده و نه‌ریته‌كانی قۆناغێكی مێژوویی پێشوون. بۆ نمونه زۆریی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كه باسی (ناپلیۆن پۆناپێرت)یان ده‌كرد له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.