Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:40

غاده‌ عه‌بدولره‌زاق ره‌تیده‌کاته‌وه‌ 15 جار شووی کردبێت و ژماره‌ راسته‌که‌ ئاشکرا ده‌کات

ده‌نگۆی هه‌ندێك هه‌واڵی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

غاده‌ عه‌بدولره‌زاق، هونه‌رمه‌ندی میسری ده‌نگۆی هه‌ندێك هه‌واڵی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ بۆ ماوه‌ی پانزه‌ جار چۆته‌ نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ . 

غاده‌ عه‌بدولره‌زاق له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: نه‌خێر ئه‌و ژماره‌یه‌ راست نییه‌ و ته‌نها  به‌هاوسه‌ری ئێستامه‌وه‌ هه‌یسه‌م زه‌نیتا، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، ده‌ جار شووم كردووه‌ .

پێشتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ میسرییه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ دوای 6 ساڵ جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌یسه‌م زه‌نیتا هاوسه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ی، ئاشبوونه‌ته‌وه‌و جارێكی دیكه‌ چوونه‌ته‌وه‌ نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.