هونەرمەندی ناوداری شاری هەولێرو کوردستان(خەلیل یابە کەریم )کە لەئێستادا لەسەنتەری دڵ لە شاری هەولێر لەژێر چارەسەردایە.
هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێرله لێداوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند خللیل یابه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری دڵ له هه‌ولێر خه‌وێنراوه قه‌سته‌ره‌ی دڵی بۆده‌كرێت"
هه‌روه‌ها ووتی"ئيَستا باری تةندروستي هونةرمةند (خەلیل یابە کەریم ) جێگیریه هیوای ته‌ندروستی باشی بۆ ده‌خوازین.
ناوی تەواوی (خەلیل یابە كەریم) ە" ساڵی 1938 لە ناحیەی گوێڕ سەر بە شاری هەولێر لەدایك بووە" خوێندنی سەرەتایی لە گوێڕ و ناوەندی لە هەولێر و خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە موسڵ تەواو كردووە" ساڵی 1959 دەبێتە مامۆستا " یەكەمجار لە گوندی (سۆربەش) پاشان (گوێڕ) وانە دەڵێتەوە" ساڵی 1971 دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر" لە پەنجاكان دەستی بەكاری هونەری كردووە" بۆ یەكەمجار بەشداری تەمسیلی (دەرەبەگ و شوان) كردووە" مامۆستا خەلیل یابە پەرۆشی وەرزش بووە بە تایبەتی (هەڵگرتنی قورس و لەش جوانی"
كارەكانی
• دەرەبەگ و شوان
• وێنەیەك لە ڕابوردو
• قەلە ڕوتە
• خاڵۆی ڕێبوار
• چیڕۆكەكانی مام سمایل
• گوێزان
• بۆرە پیاو
• هەولێر لە ڕابوردو و ئێستادا 1973
• سەركەوتن
• زاوایەكی گەلحۆ
• كۆتی كۆمەڵ
• هونەر و ژیان
• هەڵەی دەرهێنەر
• خۆتان بگرن هات
• وەلی دێوانە
• قەڵای دم دم
• لافاو
• هەبو نەبو
• محەمەد و سێوێ
• لاس و خەزاڵ
• تاپۆ حەقی چیە
• خاتو كڵاو زەر
• ترس و ئەڤین
• گرێ
• دەهۆڵچی
• بیری ژمارە 3
• گەردەلوول (3)
* ونبوەكان
ئێمه‌ش به‌ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند (خەلیل یابە کەریم ) ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.