جاسب حەجامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ناوچەی کەرخ لە بەغدا تۆمارکردنی دووەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە ژنێکی تەمەن 35 ساڵە و لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی لە نەخۆشخانەی "الامامین الكاظمین الطبیه" دەرکەتوە کە هەڵگری کۆرۆنا بووە، لە ئێستاشدا ئەو کەسە لە نەخۆشخانەی فورات خراوەتە ژێرچاودێرییەوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.