مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تى:-
بەبۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراوە تێکۆشەرەکە و قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم کە مێژوویەکی گەشیان هەیە لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانیی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەو پێشبردنی توانا وئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان . ئەم دوو رێکخراوە ، قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی بە توانا کە ئێستا لە بوارە جیاجیاکاندا رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕن.
هیوادارم بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشانتان بۆ پاراستنی بەها نیشتمانییەکان دوور لە هزری تووندڕۆیی ، لە پێناو بە دیهێنانی دوارۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر دا.
مەسرور بارزانی
2020/2/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.