مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی، هۆشداری له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌دات و دەڵێت" هۆكارەكانى ڕێخۆشكەر بوون بۆ پەیدابوونی داعش، وەكو خۆیان ماونەتەوە.
ڕۆژنامەی (The Atlantic)ی ئەمریكی لێدوانێكی لە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەرگرتووە و ئەمڕۆ دەقەكەی لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەكەدا بڵاو كراوەتەوە، تیایدا مەسرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌و ڕاستییه داوە كه ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌گه‌رچی له ڕووی سه‌ربازی و جوگرافییەوە شكستی پێهێنراوە و بەشێكی زۆر له سه‌ركردایه‌تی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له‌ناو چوون، به‌ڵام له ڕاستیدا هێشتا مه‌ترسییه‌كی گەورەیە بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی لەوە كردووەتەوە كه ژماره‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی داعش ئێستا زیاتره له‌و كاته‌ی ئەم گرووپه خه‌لافه‌تی له ساڵی ٢٠١٤دا ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان هەروەها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری ئه‌م ڕاستییه‌ش بن كه داعش سەرباری شكستهێنانی، بەڵام ئێستا ئه‌زموونێكی بەدەست هێناوە و خه‌ڵكانێكی زیاتریشی ڕاكێشاوەتە ناو ڕێزه‌كانی، ئەمەش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات.
ڕۆژنامەی (The Atlantic)، مه‌سرور بارزانی به یه‌كێك له سەركرده باڵاكانی ناو هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی شەڕی دژ به داعش ناساندووە و داوای كردووە بۆچوونه‌كانی به هه‌ند وه‌ربگیرێن.
مه‌سرور بارزانی ئاشكرای كردووه كه داعش ئێستا نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م گرووپه مانگانه نزیكه‌ی ٦٠ هێرشی جۆراوجۆر بۆ سه‌ر هێزه ئاسایشییەكانی عێراق و خه‌ڵكی سڤیل له سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌نجام ده‌دەن.
لەبارەی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچهكهشەوە، به تایبه‌تی كێشمه‌كێشمی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتى" ئه‌م ئاڵۆزیانه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی بكه‌نه سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به چه‌كدارانی داعش، لە كاتێكدا پێویسته شەڕی داعش لە یەكەمینەی هه‌موو لایه‌كدا بمێنێته‌وه تا ئه‌م گرووپه به ته‌واوی ڕیشه‌كێش ده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی لەوەش كردووەتەوە، كه ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش تاكو ئێستاش وه‌ك خۆیان ماونەتەوە، ئه‌مەش هه‌لێك ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ داعش كه دووباره خۆی به‌هێز بكاته‌وه.
وەك سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێداوە، قه‌یرانی سووریا، ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، گه‌نده‌ڵی، حوكمڕانی تایفەگەری و قه‌یرانی ئابووریی عێراق لە هۆكارەكانی ڕێخۆشكردنی سەرهەڵدانی داعش بوون.
مەسرور بارزانی له كۆتاییدا دووپاتی كردووەتەوە كە كاتێك خه‌ڵك بێ كارن، بێ هیوان، ئاسایشیان نیه، كاتێك هه‌لێك شك نابه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسی نه‌بێت، ئه‌وا بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان ئاسانتره كه خه‌ڵك به‌كار بێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆكارانه وه‌ك خۆیان بمێننەوە، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی مانه‌وه‌ی داعش یان دروستبوونی گرووپێكی هاوشێوه‌ی داعش ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.