ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌نگۆی ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه
ئه‌لێگری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌ی یوڤێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی فیۆرنتینا له هه‌فته‌ی سیی و سێیه‌می خولی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند كه ده‌رچوونیان له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ بێئومێدی كردن، به‌ڵام به‌خته‌وه‌رن كه چانسی مسۆگه‌ركردنی هه‌شته‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌كی خولی ئیتاڵیایان هه‌یه
ئه‌لێگری ئاشكراشی كرد كه كریستیانۆ به‌هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی دیكه دڵته‌نگه به ده‌رچوونی یوڤێنتوس له چامپیۆنس لیگ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هێمنی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی، كریستیانۆ ئایندهی تیپهكهمانهو وه‌رزی داهاتووش له‌سه‌ر هه‌مان ئاستی به‌رزی ئێستای له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت و له یاری ئه‌مرۆش به‌شدارده‌بێت
ئه‌لێگری ڕوونیكرده‌وه كه دوای مسۆگه‌ركردنی نازناوی كالچیۆ، ده‌ستبه‌جێ كار بۆ ئاماده‌كردنی تیپێكی به‌هێز بۆ ئاینده‌و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕیه‌كان ده‌كه‌ن -شایه‌نی باسه یانه‌ی یۆڤنتۆس پێویستی به ته‌نها یه‌ك خال هه‌یه تا ببێته پاله‌وانی خولی یانه‌كانی ئیتالیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.