به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانى عێراق نه‌یتوانى دانیشتنى خۆى ئه‌نجام بدات و دانیشتنه‌كه‌ى بۆ چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست.
بڕیاربووئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌رۆ دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ گفتوگۆکردن و هەموارکردنەوەى چەند پڕۆژە یاسایەک بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆى تەواونەبوونى نیسابى یاساییەوە (ئامادەنەبوونى رێژەى یاسایى ئەندامان) سەرۆکایەتى پەرلەمان دانیشتنەکەى بۆ رۆژى چوارشەممە دواخست.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یاندراوێك ئاشكراى كرد، دانیشتنه‌كه بۆ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو دوا خراوه و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش بڕیارى داوه تا ئه‌و كاته‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2019 په‌سه‌ند ده‌كرێت، په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.