میدیاكانی عێراق، بڵاویانكردووتەوە، ھێزەكانی ئەمریكا لە سنووری پارێزگاكانی سەڵاحەددین و كەركووك سێ بنكەی سەربازی دروست دهكات.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بنكەی یەكەم لە ناحیەی سینییە قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەددین و بنكەی دووەمیش لە ناحیەی ئەلفەتحە دروست دەكرێت، ھەروەھا بنكەی سێیەمیش لە ناوچەی كەیوان لە پارێزگای كەركووك دروست دەكرێت.
بە پێی زانیارییەكان، ئەمریكا دەیەوێت ئەو ھێزانەی لە سووریاوە دەگەڕێنەوە لەو بنكە سەربازییانە جێگیریان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.