فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (خه‌ره‌ند)، به‌رھه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێر ه و له سیناریۆی (پشتیوان عه‌بدوڵا) و له ده‌رھێنانی ھونه‌رمه‌ند (سامی كاكه)ـیه، دوای كۆتایی ھاتنی ته‌واوی كاره‌كانی ئه‌و به‌رھه‌مه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌شداربێت له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات بكات له فیستیڤاڵه جیھانیهكاندا.
(سامی كاكه)ـی ده‌رھێنه‌ری فیلمه‌كه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی بهرھهمهكهیهوه ده‌ڵێت: فیلمی (خه‌ره‌ند)، یه‌كه‌م ئه‌زموونی منه له دنیای ئه‌نیمه‌یشن دا، چیرۆكه‌كه‌ی باس له كۆچی ڕۆڵه‌ی ئه‌و نیشتمانه ده‌كات، كه چ ئازارێك له ڕێگای مه‌رگدا ده‌بینن بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام دوای گه‌یشتنیان، جه‌سته‌یان دوور ده‌بێت و دڵیان ھه‌ر بۆ نیشتمان لێده‌دات.
گوتیشی: ئێستا ئه‌و به‌رھه‌مه ئاماده‌یی به‌شداریكردن و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته له نێو فیستیڤاڵه جیھانیهكاندا و یه‌كه‌مین به‌رھه‌می ساڵی ٢٠١٩ ـی منیشه وه‌ك ھونه‌رمه‌ندێكی فیلمساز.
ھونه‌رمه‌ند سامی كاكه، ساڵی 1976 له ھه‌ولێر له دایك بووه، نزیكه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه له بواری ده‌رھێنان كار ده‌كات و، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا خاوه‌نی چه‌ند به‌رھه‌مێكی جوانه به ناونیشانی (ئه‌ودیوی تاوان، دارك ده‌ی، تارمایی،Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوه، ژیان له گه‌ڕه‌كێك، سپی سپی).
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.