له شاری هه‌ولێر دایكێك به دڕندانه‌ترین شێوه ئازاری دوو كچی ده‌دات.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: دایكێك به بێویژدانهترین شێواز ئازاری دوو كچی خۆی داوه كه گوایه گرنگیان به وانه‌كانیان نه‌داوه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌یانه‌وه به‌و رووداوه ئاگاداركراینه‌وه و وتیشی: دایكه‌كه دایكی راسته‌قینه‌ی خۆیانه و به بێویژدانهترین شێواز ئازاری كچه‌كانی داوه .
هه‌روه‌ها وتیشی ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئیجرائاتێكی یاسایی توند له‌گه‌ڵ ئه‌م دایكه ده‌كه‌ین .
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر داواش له دایكان ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاری منداڵه‌كانیان نه‌ده‌ن وه ئه‌گه‌ر ئازاریان دان ئه‌وا ئێمه به هاوكاری منداڵ پارێزانی كوردستان ته‌نسیقێكی ته‌واومان هه‌یه و ئیجرائاتی تووند له‌گه‌ڵ ئه‌و دایك و باوكانه ده‌كه‌ین كه به‌و شێوازه ئازاری منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.