به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین له‌هه‌ژماری تایبه‌تى خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/12/2018 كارمه‌ندمان ( ڕ،پ7/ ئه‌حمه‌د شه‌خسه ڕه‌سوڵ) كارمه‌ند له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ژاراوه پاش ئه‌وه‌ی بڕی 600،000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری دۆزیه‌وه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری نامه‌یه‌ك ده‌ستبه‌جێ خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ژاراوه‌ی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی پشده‌ر - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین-ی كرد به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی كه ناوی ( ئیسماعیل خدر ڕه‌سوڵ )ه و ناسراوه به مام مه‌لا.
پۆلییسى راپه‌رین ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و كارمه‌نده‌مان پاره‌كه‌ی له پاركی گشتی ژاراوه دۆزیوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاگاداریه‌كی بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ژاراوه بكات و ئه‌مڕۆش ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرده‌وه.
لهكۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى راپه‌رین ده‌ستخۆشی له‌و كارمه‌نده ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به خاوه‌نه‌كه‌ی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.