به هۆی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ته‌وه، بوك و زاوایه‌ك ته‌نانه‌ت له ڕۆژی ئاهه‌نگی زهماوهندهكهشیان توانای پێكه‌نینیان نه‌بووه.
ئهلكس بێركری ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌ی به‌ریتانی و ئارین ئسمیتی ته‌مه‌ن 38 ساڵه‌ی ئه‌مریكی هه‌ر له منداڵییه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌ك به ناوی سندۆرمی موبیۆس بوون كه ده‌ماره‌كانی دهمووچاویانی ئیفلیج كردووه، ئه‌وان ناتوانن هیچ جوڵه‌یه‌ك به ده‌مووچاویان بكه‌ن ته‌نانه‌ت پێكه‌نین.
ئه‌وان له ڕۆژی ئاهه‌نگی زهماوهندهكهشیان توانای پێكه‌نینیان نه‌بووه و وێنه‌كان گوزارشت له‌م دۆخه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ن. به پێی ئاماره‌كان كه‌متر له هه‌زار كه‌س له جیهان به‌م نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێن به‌ڵام پێناچێت منداڵه‌كانیان تووشی وه‌ها نه‌خۆشییه‌ك ببن.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.